مامی ئاڤێستا رای گەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ئاڤێستای برازای دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 14ی كانوونی یەكەم، فەخرەدین بەرزنجی، مامی ئاڤێستا بە "وشە"ی گوت، تەرمی ئاڤێستا دۆزراوەتەوە و بەگوێرەی جلوبەرگەكەی تەرمەكە ئاڤێستایە.
ڕۆژی شەموو پێنجی نیسانی ئەمساڵ، خێزانێكی دانیشتووی شاری هەولێر بۆ گەشت چووبوونە سنووری شارۆكەی مێرگەسۆر، لەو كاتەی كچ و كوڕێكی خێزانەكە بۆ وێنەگرتن لە لێواری ڕووبارەكە سەرقاڵی وێنەگرتن بوون، خوشكەكەی بە ناوی ئاڤێستا یوسف كەوتە ناو ئاوەكەوە و لەوكاتەوە تا ئێستە تەرمەكەی نەدۆزرابوویەوە.
دوای پرۆسەیەكی درێژی گەڕانی دەیان تیمی بەرگریی شارستانی و كەسانی خۆبەخش، دواجار لە پێنجی تەمووزی 2025، لە قەراخ ڕووبارەكە نوێژی مردوو لەسەر تەرمی نادیاری ئاڤێستا كراو و كۆتایی بە پرۆسەی گەڕان هێنرا.
سەركەوت كاڕەش گوتەبێژی بەرگریی شارستانی رای گەیاند، تەرمێك دۆزراوەتەوە، بەڵام تا ئەوكاتەی پشكنینی دی ئێن ئەی نەكرێت ناتوانرێت بە فەرمی ئاشكرا بكرێت.