بەهۆی كەمتەرخەمی لەكارەكانیان و دروستبوونی لافاو لە چەمچەماڵ، چوار بەرپرسی ئیداری سنوورەكە لە پۆستەكانیان بەخشران.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوای لێكۆڵینەوەی ئەو لیژنەی كە لەسەر لافاوەكەی چەمچەماڵ دروست كرابوو، بڕیار درا، بە بەخشینی چوار بەرپرسی ئیداری سنوورەكە لە پۆستەكانیان.
هەریەكە لە ڕەمەك ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و ئارام نەجات سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ و بورهان عەبدوڵا سەرۆكی شارەوانی شارەدێی شۆڕش و عەبدوڵا حەمە كاكەڕەش بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ لە پۆستەكانیان بەخشران.
ڕۆژی نۆی كانوونی یەكەمی ساڵی 2025، لافاوێكی بەهێز سنووری چەمچەماڵی گرتەوە كە بەهۆیەوە، دوو كەس خنكان و زیاتر لە شەش كەسیش رەوانەی نەخۆشخانەكان كران، ئەوە جیا لەوەی كە زیانێكی زۆری مادی بەر هاووڵاتییان و فەرمانگەكانی حكوومەت كەوت.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان هەر زوو هاتە سەر هێڵ و فەرمانگە پێوەندیدارەكانی راسپارد كە بە خێرایی كار بكەن بۆ قەرەبووكردنەوە و ئاسایبوونەوەی چەمچەماڵ.
لەپاڵ حكوومەتەدا، هەریەكە لە دەزگای خێرخوازی بارزانی و كوردستان فاوەندەیشن و دەزگای روانگە فریای خەڵكی سنوورەكە كەوتن.