لە پارەی گەنمی جووتیاران سلێمانی زۆرترین دەبات

:: PM:07:07:14/12/2025 ‌
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنی پارەی سێیەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێم و پاش تەواوكردنی ڕێكارە ئیدارییەكان دابەش دەكرێت بەسەر جووتیاراندا.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە بڕی پارەكە 24 ملیار و 250 ملیۆن دیارە، كە بۆ هەر پارێزگایەك بڕەكەی دابەش كراوە.

سلێمانی: نۆ ملیار و 500 ملیۆن. 
هەولێر: حەوت ملیار و 750 ملیۆن. 
دهۆك:  حەوت ملیار .





وشە - سه‌رخێڵ هاشم