ئیدارەی گشتیی یەكێتی دەستی بەسەر گوندی "كانی شایە"دا گرت و شێرپەنجە بڵاو دەكەنەوە

:: PM:08:01:14/12/2025 ‌
لەكاتێكدا خەڵكی بازیان بێزارن لە كارگەی چیمەنتۆیەكە و بە گوێرەی قسەی شارەزایانیش هۆكاری یەكەمی بڵاوكردنەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە، بەڵام ئیدارەی گشتیی یەكێتی ئێستە دەستی بەسەر گوندێكی تردا گرتووە و دەیكاتە كارگەی چیمەنتۆ. 

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئیدارەی گشتیی یەكێتی لە بازیان - گوندی كانی شایە كارگەیەكی چیمەنتۆی دروست كردووە.

كارگەكە بەسەرپەرشتی هەریەكە لە "وەرزێر یاسین قادر بەرزنجی و هاوڕێ دارۆی شێخ نوری و شێخ ئەحمەد نۆكان"ە  و دەكەوێتە نزیك كارگەی چیمەنتۆی بازیان لە گوندی (كانی شایە) كە ئێستە هێزێكی تەناهیی لە نزیك كارگەكە دانراون.

بە گوێرەی بەڵگەنامەی لای "وشە" ڕووبەری كارگەكە لە نزیكەی 60 دۆنم زەوی پێكدێت و ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی ناوچەكە گردبوونەوە بەهۆی ئەوەی بەشێك لە گوندەكەیان دەستی بەسەردا گیراوە و خەڵكی گوندەكە داواكاریی هەلی كار و قەرەبووی ژینگە دەدەن.

پێشتر خەڵكی ئەوسنوورە دژی كارگەی چیمەنتۆی بازیانیش بوون، چونكە بە گوێرەی قسەی شارەزایان هۆكارە بۆ بڵاو كردنەوەی شێرپەنجە. 



وشە - وشه‌