مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ فرانسوا تریكۆ نوێنەری باڵای فڕەنسا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كرد.
ئەمڕۆ دووشەم 15ی كانوونی یەكەم، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ لە جەنەراڵ فرانسوا تریكۆ نوێنەری باڵای فڕەنسا كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە یان برێم كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پێوەندییەكانی فڕەنسا و هەرێمی كوردستان و دۆخی تەناهیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و هەڕەشەكانی داعش لە عێراق و سووریا، تاوتوێ كران.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەرێمی كوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە.