لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی رەوتی هەڵوێست برایەكی كاوە گەرمیانی گیرا

:: PM:12:04:15/12/2025 ‌
میدیاكانی سلێمانی بڵاویان كردەوە، بەهۆی سكاڵای پەرلەمانتارێكی سەربە رەوتەكەی عەلی حەمەساڵح، برایەكی كاوە گەرمیانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی گیراوە.

باس لەوە دەكرێت كە دوو ڕۆژە كارزان ئەحمەد برای كاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووسی تیرۆركراوی گەرمیان، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە گیراوە.

شیرین گەرمیانی رای گەیاند، لەبەرئەوەی كۆمێنتێكی نووسیوە، دوو رۆژە براكەی كاوە گەرمیانی گیراوە، داواكەش لەسەر پەرلەمانتارێكی لیستەكەی عەلی حەمەساڵحەوە بووە.

كارزانی برای كاوە گەرمیانی ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بەنووسین كردووە و بەشیَكی نووسینەكانی بۆ رەخنەگرتن تەرخان كردووە، رەخنەی زۆری لە لیستەكەی عەلی حەمە ساڵح هەیە و بەردەوام باسیان دەكات.
 




وشە - سۆران عەزیز