نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له محه‌مه‌د كازم ئال سادق باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌نجام كرا، پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی گشتیی عێراق، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا دووپاتیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا.
دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵی گشتیی ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو.