مەسروور بارزانی: پیرۆزبایی لە هاندەران و یانەی زاخۆ دەكەم و ئەمە سەركەوتنێكی گەورەیە

:: PM:01:24:16/12/2025 ‌
دوای ئەوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ خەڵاتی The Bestـیان بۆ ساڵی 2025 بەدەست هێنا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی گەرم لە یانەكە و هاندەرانی زاخۆ دەكات و دەڵێت: ئەمە سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ وەرزش.

مەسروور بارزانی لە تۆڕی "ئێكس" پیرۆزبایی لە هەندەرانی یانەی زاخۆ و كرد و رای گەیاند، پیرۆزبایی گەرم لە هاندەر و دڵسۆزانی یانەی زاخۆ دەكەم و ئەمەش سەركەوتنێكی مەزنە بۆ وەرزش لە عێراق و كوردستان بەتایبەتی.

دەقی بڵاوكراوەكەی سەرۆكی حكوومەت:
پیرۆزباهیەكا گەرم ل هاندەرێت دڵسۆزێت زاخۆ دكەم ب هەلكەفتا ب دەستئینانا خەلاتا فیفا، ئەڤە سەركەفتنەكا مەزنە بۆ وەرزش و هاندەرێت وێ ل سەرتاسەرێ كوردستان و عێراقێ.

ئەمڕۆ یانەی وەرزشی زاخۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕای گەیاند: هاندەرانی یانەی زاخۆ خەڵاتی The Bestـیان بۆ ساڵی 2025 بەدەست هێنا، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەو بۆنەوە ئاهەنگێكی گەورە لە زاخۆ ئەنجام بدەن.



وشە - سۆران عەزیز