فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە (فیفا) راپۆرتی خۆی بۆ باشترینەكان بڵاو كردەوە، هاندەرانی یانەی زاخۆ، خەڵاتی باشترین هاندەری دنیایان بردەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 16ـی كانوونی یەكەم، بە فەرمی فیفا هاندەرانی زاخۆی وەك باشترین هاندەر لەسەر ئاستی دنیا دیاری كرد.
جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی فیفا پەیامێكی لەسەر ئەو دەستنیشانكردنە دیاری كرد و رای گەیاند، هاندەرانی یانەی زاخۆ شایستەی خەڵاتی زە بێستن، چونكە لە ئایاری 2025 پێش یارییان بەرانبەر یانەی حدود، هاندەرانی زاخۆ چەندان یاریی منداڵان و بووكەڵەیان فڕێ دایە ناو یاریگە، دواتر كۆ كرانەوە و بەخشران بەو منداڵانەی بەدەست نەخۆشی دەناڵێنن.
دەشڵێت، ئەوە ساتەوەختێكی ئیلهامبەخش و پڕ لە بەزەیی و میهرەبانی بوو، دەریخست چۆن تۆپی پێ هەموومان كۆ دەكاتەوە، شانازی دەكەم كە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و زۆر سوپاستان دەكەم.