د. ئاگرین عەبدوڵا: ساڵی نوێ پڕۆژەیەكی گرنگی ڕێگەوبان جێبەجێ دەكرێت

:: PM:01:22:17/12/2025 ‌
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رای گەیاند، ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەكی گرنگی رێگەوبان جێبەجێ دەكرێت.

د. ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە رای گەیاند، ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆژەی ڕێگەی نێوان ئاكرێ- شێخان دراوە، یەكێكە لە ڕێگە سەرەكی و ستراتیجییەكان.

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئەوەشی گوت، پڕۆژەكە قۆناغی یەكەمی لە سەنتەری ئاكرێوە دەست پێ دەكات بۆ كۆمەڵگەی چڕە، قۆناغی دووەمیش لە چڕە بۆ شارۆچكەی شێخان.

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە باسی لەوەش كرد، پێشتر سایدێكی ڕێگەكە دروست كراوە و سایدێك ماوە، بڕیارە ڕێگەكە بەشێوەیەكی سەردەمیانە و بە شێوازی ئەندازیاریی پێشكەوتوو دروست بكرێت.

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە گوتیشی، "ڕێگەكە ستراتیجی و نێودەوڵەتییە، چونكە لە بەستنەوەی پارێزگاكانی هەرێم ڕێگەكە دەچێتە ئیبراهیم خەلیل و هەرێمی كوردستان بە وڵاتی توركیا و وڵاتانی ترەوە دەبەستێتەوە.

ئاگرین عەبدوڵا بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پێشتر بە "وشە"ی راگەیاندبوو،  لەو چەند ساڵە بە بەهای سەتان ملیار دینار، پڕۆژەی رێگەوبان و خزمەتگوزاری كراوە، رێگە بۆ گوندەكان كراوە و قیر كراون و چاك كراون و بە دەیان پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی كراون، سێكتەری رێگەوبان لە كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمدا، یەكێك بووە لەو كەرتانەی كە كاری گەورەی تێدا كراوە و پڕۆژەیەكی زۆر لە تەواوی ناوچەكان كراون.



وشە - سۆران عەزیز