پاتریاركی كلدانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، 50 ملیۆن دیناری بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ دابین كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی لویس ساكۆ پاتریاركی كلدانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، 50 ملیۆنی بۆ زیانبەركەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ دابین كرد و رای گەیاند، "هیوادارین لە ئازارەكانیان كەم بكاتەوە".
لافاوەكەی چەمچەماڵ كاردانەوەیەكی گەورەی ناوخۆی لە هەرێمی كوردستان دروست كرد، زۆرینەی سەرمایەدار و خاوەن كار و خەڵكی ئاسایی دەستی یارمەتییان بۆ چەمچەماڵییەكان درێژ كرد.
بەپێی ئامارەكان، نزیكەی 15 ملیار دینار تا ئێستە كۆ كراوەتەوە، هاوكات رێژەیەكی زۆریش جلوبەرگ و پێخەف و كەلوپەلی ناوماڵ بۆ خەڵكی ناوچەكە نێردراوە.