سەرۆكی رێكخراوی دیدار رای گەیاند، رەزامەندیی بەغدا وەرگیراوە بۆ ئەوەی مامۆستایانی ئاینی لە هەر زانكۆیەكی عێراق دەیانەوێ بخوێنن، دواتریش بڕوانەمانیان هاوتا دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی كانوونی یەكەم، د. محەمەد سەباح خەیات سەرۆكی رێكخراوی دیدار، بە "وشە"ی راگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی مامۆستایانی خاوەنی بڕوانامە بتوانن لە زانكۆكانی عێراق بخوێنن و بڕوانەی بە كالۆریۆس وەربگرن، رەزامەندیی وەرگیرا.
روونیشی كردەوە كە مامۆستایانی ئاینی دەتوانن ببنە خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس، كە چەندان ساڵە بە ئومێدەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەن لە هەر زانكۆیەكی عێراق بێت، دواتر بڕوانامەكەیان بۆ هاوتا دەكرێت.
د. محەمەد خەیات باسی لەوە كرد كە چوار ساڵە هەوڵی بڕیارێكی لەو شێوەیە دەدەن لە بەغدا، "خۆشحاڵین كە بتوانین خزمەتێكی بچووك بە مامۆستایانی ئاینی و قوتابیانی ئەو ڕێگەیە بكەین".
جێی ئاماژەیە كە بەشێكی زۆر لە مامۆستایانی ئاینی، چاوەڕوان بوون ببن بە خاوەنی بڕوانامەی بە كالۆریۆس و ئێستە ئەو دەرگەیە كراوەتەوە.