كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا كە هەریەكە لە فازڵ میرانی و فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی و ئومێد سەباح ببنە شاندی حزبەكە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی عێراق و پێكهێنانی حكوومەت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی كانوونی یەكەم، بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كە بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی بەڕێوەچووە، دوو شاند پێكهێنراون بۆ گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان و حكوومەتی عێراق.
شاندەكەی پارتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق، بریتین لە لە فازڵ میرانی و فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی و ئومێد سەباح و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەكەن.