مەسروور بارزانی بۆ بەرهەم ساڵح: مایەی خۆشحاڵییە کەسایەتییەکی کورد ئەو پۆستە باڵایە وەردەگرێت

:: PM:01:18:19/12/2025 ‌
سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەران و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 19ی کانوونی یەکەم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR).

لە پەیامەکەدا مەسروور بارزانی ڕای گەیاندووە "مایەی خۆشحاڵیمانە کەسایەتییەکی کورد ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت، دڵنیاین بەڕێزتان سەرکەوتووانە ئەم ئەرکە بەجێ دەگەیەنن".

لە کۆتایی پەیامەکەدا سەرۆکی حكوومەت وێڕای پیرۆزبایی، هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ ناوبراو دووپات کردووەتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود