بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو کردەوە و ئاماژەی بە جێگیربوونی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی کەمی پلەکانی گەرما کرد.
ئەمڕۆ هەینی 19ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەکەشی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، ئاماژە بەوە دراوە کە بە بەراورد بە دوێنێ، کەمێک بەرز دەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەموو 20/12/2025، کەشناسی ڕوونی کردووەتەوە کە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 16 پلە
سلێمانی: 14 پلە
دهۆک: 16 پلە
زاخۆ: 17 پلە
کەرکووک: 18 پلە
هەڵەبجە: 16 پلە
سۆران: 14 پلە
گەرمیان: 18 پلە