شێوازی پێدانی ڤیزەی چین بۆ هاووڵاتییانی كوردستان گۆڕا

:: AM:09:30:21/12/2025 ‌
كونسوڵگەی چین لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی پێدانی ڤیزەی چین بە هاووڵاتییانی كوردستان دەڵێت، بەمەبەستی ئاسانكاری زیاتر بۆ داواكردنی ڤیزا، لە ئێستەوە تا 31ی كانوونی یەكەمی 2026، كونسوڵگەی گشتی چین لە هەولێر داوای پەنجەمۆر ناكات.

ئەمڕۆ دووشەم 21ـی كانوونی یەكەم، لە ئاگادارییەكی كونسوڵگەی چین لە هەرێمی كوردستان هاتووە، بەمەبەستی ئاسانكاری زیاتر بۆ داواكردنی ڤیزا، لە ئێستەوە تا 31ی كانوونی یەكەمی 2026، كونسوڵگەی گشتی چین لە هەولێر داوای پەنجەمۆر ناكات.

ئاماژە بەوەشكراوە،  بۆ ئەو داواكارانەی كە داوای ڤیزەی كورتخایەن دەكەن و ماوەی مانەوەیان لە 180 ڕۆژ زیاتر نەبێت پەنجەمۆر پێویست نییە.

روونكراوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا،  بەپێی ڕێسا پێوەندیدارەكان، هێشتا پێویست بە وەرگرتنی پەنجەمۆر دەكرێت، ، بۆ داواكارانی ڤیزەی D، J1، Q1، S1، X1 و Z، كە پێویستە داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون بكەن دوای چوونە ژوورەوە بۆ چین.



وشە - رامیار جەواد