وادەکەی رێبوار تەها کۆتایی هات

:: PM:04:19:22/12/2025 ‌

لە کاتێکدا گەنجانی کەرکووک لە رۆژی 17ی ئەم مانگە گردبوونەوەیەکیان لای پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک کرد و داوای هەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستانیان دەکرد، بەڵام رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک هێشتا بەڵێنەکەی بۆ ئەو داوایەی گەنجانی شارەکە جێبەجێ نەکردووە.

رۆژی 17ی ئەم مانگە، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی ئاڵای کوردستان، ژمارەیەک گەنجی کەرکووک بە گردبوونەوەیەک هەوڵیان دا ئاڵای کوردستان بخەنەوە دەستی پەیکەری پێشمەرگە، بەڵام ئەوکاتە ئەو گەنجانە دوو رۆژ مۆڵەتیان دا بە پارێزگار کە بە تەلەفۆن پێی گوتبوون، ئاڵاکەی کوردستان هەڵدەکەینەوە.

محەمەد سەلیم، یەکێک لەو گەنجانەیە کە لەگردبوونەوەکەدا بەشدار بوو بۆ "وشە" گوتی، ئەوکاتە بە تەلەفۆن پارێزگار بڕیای دا ئاڵاکەی کوردستان بخرێتەوە دەست پەیکەری پێشمەرگە، بۆ بەڵێنەکەیشی دوو رۆژ مۆڵەتمان پێی دا.

روونیشی کردەوە، ئەوە چەندان رۆژ تێپەڕیوە و وەک هەموو جارێک بەڵێنەکە نەبردرایە سەر.

كەركووك بۆ كوردی نیشتمانپەروەر بەردەوام مەشخەڵ و كڵپەی ئازادی بووە، ئێستە بەزۆر دەیانەوێ‌ كورد لە شارەكەدا سەركوت بكەن، بەڵام بۆیان نەچووەتە سەر.


وشە - وشه‌