هەشتەم بەشەخۆراك دابەش دەكرێت

:: PM:01:48:23/12/2025 ‌
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بكرێت بە دابەشكردنی هەشتەمین بەشەخۆراكی مانگانە و ئامادەكاری دەستی پێ‌ كردووە.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی كانوونی یەكەم، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە ساڵی 2025 دا تا ئێستە حەوت بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش كراوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا دەست بە دابەشكردنی بەشی هەشتەم دەكرێت، هەروەها 10 بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش كراون.

زیاتر گوتی، ئەم بەشەخۆراكەی دابەش دەكرێت، بریتییە لە سێ كیلۆ برنج، یەك كیلۆ شەكر، 400 گرام دۆشاو، یەك لیتر زەیت، نیو كیلۆ نیسك، نیو كیلۆ ئارینۆك بۆ هەر هاووڵاتییەك.

روونی كردەوە سەرجەم ئامادەكارییەكان كراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هەشتەمین بەشەخۆراكن بەمەش ئەمساڵ لەلایەن حكوومەتی عێراق چوار بەشەخۆراك دابەش نەكراوە.



وشە - رامیار جەواد