فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، شەش ڕۆژ لە كوردستان پشووی سەری ساڵ دەبێت.
فەرمانگەكە وای بڵاو كردووەتەوە كە لە ڕۆژی پێنجشەم 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەموو سێی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
دووپات لەوە كراوەتەوە كە دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان، بە شێوەی ئێشكگری دەبێت.
لەبارەی مووچەیش باس لەوە كراوە كە لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەكشەم چواری كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.