لە سلێمانی خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی 42% كەمی كردووە

:: PM:01:05:24/12/2025 ‌
بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، لە ماوەی ساڵێكدا لە دوای جێبەجێكردنی (پڕۆژەی رووناكی) خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بە ڕێژەی (42%) كەمی كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 24ـی كانوونی یەكەم، غالب محەمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی رای گەیاند، لە مانگی 12ی ساڵی 2024، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕایی (1912) مێگاوات بووە، لە مانگەكەدا بەتێكڕایی (8:31) سەعات كارەبا بە هاووڵاتییان دراوە.

زیاتر گوتی، ئەمساڵ دوای جێبەجێكردنی (پڕۆژەی رووناكی) لە مانگی 12 خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەبەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە بۆ (1107 مێگاوات)، بەوەش خواست لەسەر كارەبا بە رێژەی (42%) كەمی كردووە، جگە لەو شوێنانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناكی بوون، بە بەردەوام لەم مانگەدا بەتێكڕایی (14) سەعات كارەبایان هەبووە.

لەبارەی هۆكاری كەمبوونەوەی خواست روونی كردەوە، "ئێستە هاووڵاتییان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر كارەبا بەكار دەهێنن، بۆیە خواست كەمی كردووە، هەروەها كە كارەبا بەردەوام بێت، سیستم و تۆڕی كارەبا سەقامگیرتر دەبێت و خواست كەم دەبێتەوە.


وشە - رامیار جەواد