رۆژنامەنووسێك لە سلێمانی گیرا

:: PM:03:41:24/12/2025 ‌
بەهۆی ئەوەی هۆكاری لافاوەكەی چەمچەماڵی لە فەیسبووكی خۆی روون كردووەتەوە، رۆژنامەنووسی چەمچەماڵ وریا عەبدولخالق گیرا. 

وریا عەبدولخالق راپۆرتێكی لەبارەی لافاوەكەی نۆی ئەم مانگەی چەمچەماڵ لە فەیسبووكی خۆی بڵاو كردبووەوە، تێیدا باسی هۆكارەكانی لافاوەكەی كردبوو و تێیدا ئەوەی خستبووە ڕوو كە كۆمپانیایەكی وەبەرهێنەر هۆكار بووە.

ئەو وەبەرهێنەرە سكاڵای لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە تۆمار كردبوو، ئەمڕۆ لەسەر ئەو سكاڵایە رۆژنامەنووسەكە گیراوە. 

وریا عەبدولخالق لە دوو ڕۆژی رابردوودا ئەندامی كۆمسیۆنی بووژاندنەوەی چەمچەماڵ بوو كە تایبەت بوو بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ. 




وشە - وشه‌