سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، شاندی پارتی لە بەغدا لەگەڵ لایەنەكان كۆبوونەوە و بۆچوونەكان ئەوەبوون كە لەسەر بنەمای هەڵبژاردن بەركەوتەی هەر لایەنێك دیاری بكرێت.
فارس عیسا لە لێدوانێكدا رای گەیاند، تێڕوانینی لایەنەكانی بەغدا لەسەر پێكهێنانی حكوومەت زۆر باش بووە، بەڵام هەمووان لەگەڵ ئەوەدان بەگوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن پۆستەكان دیاری بكرێت.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا باسی لەوە كرد، بەگوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ پارتییە، بەڵام هێشتا كاندید بۆ ئەو پۆستە یەكلا نەكراوەتەوە.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان چەند رۆژێكە لە بەغدان و لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا كۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.