مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێكی بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستاندا هاتووە، بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، گەرمترین پیرۆزبایی لە كریستیانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاكانی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دووپات دەكەینەوە.