قوباد تاڵەبانی ژنێكی نووسینگەكەی كردە سەرۆكی یانەیەكی وەرزشی

:: PM:04:49:25/12/2025 ‌
لە كاتێكدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی وەرزشیی رۆژ بەڕێوەچوو، كە تایبەتە بە كەمئەندامان، بەڵام ژنێكی نووسینگەكەی قوباد تاڵەبانی كرا بە سەرۆكی یانەكە. 

یانەی وەرزشیی ڕۆژ لە سلێمانییە، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی سلێمانی، رێوڕەسمى هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی ئەنجام دا، دواجار ژوان سابیر كرا بە سەرۆكی یانەكە كە فەرمانبەرە لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی.
 
لە لێدوانێكیشدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی، ژوان سابیر گوتویەتی، دەیەوێ‌ ئاستی یانەكە بەرز بكاتەوە و هەرگیز ئەو یانەیە جێناهێڵی. 

دوای ئەوەی بەهۆی یانەی نەورۆزەوە تا رادەیەك گرنگی بە وەرزش لە سلێمانی دەدرا، بەڵام دوای شكستە یەك لە دوای یەكەكانی ئەو یانەیە، ئێستە یەكێتی دەیەوێ‌ لەڕێی دەستوپێوەندییەكانییەوە دەست بەسەر وەرزش لە شارەكەدا بگرێت.


وشە - وشه‌