وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگەداری هاوبەشانی كارەبا دەكاتەوە، كە كارەبا هەزار مێگاوات كەم دەبێتەوە.
وەزارەتەكە رای گەیاندووە، ئاگەداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە لە كێڵگەی كۆڕمۆر بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز كەمی كردووە، ئەمەیش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی هەزار مێگاوات كارەبا.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ تیمەكانی دانەگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە.