وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و سبەی دوای سەعاتی یەكی دوای نیوەڕۆ دەتوانن بچن مووچەكانتان وەربگرن.
وەزارەتەكە رای گەیاندووە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ڕۆژی چوارشەم 31ی كانوونی یەكەمی 2025 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری تێبینی ئەوەی داوە كە بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی كاش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق دەكەوێتە سبەی لەكاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەكە بۆ سەرجەم بانكەكان لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەكەن لەدوای سەعات یەكی نیوەرۆ سەردانی بانكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.
ئەمڕۆ بڕی 942 ملیار و 845 ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.