دوا زانیاری لەسەر كەشوهەوا... بەفر دەگاتە هەڵەبجە

:: PM:03:24:29/12/2025 ‌
شارەزایەكی كەشناسی دوا زانیاریی لەبارەی رەوشی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەفر دەگاتە هەڵەبجەیش. 

ئەمڕۆ دووشەم 29ی كانوونی یەكەم، ماردین شێخ سەلام، شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، لە ئەمڕۆوە بەفر گەیشتە ناوچەكان بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر دواتر بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، ئێستە لە كەركووک بارانە، دواتر باران بۆ گەرمیان و شارەزوور دەچێت و بەفربارینیش هەڵەبجە دەگرێتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی كوردستانی گرتووەتەوە و تا ئێستەیش بەردەوامە، شۆخان رەشید پەیامنێری "وشە" لە هەولێر راستەوخۆیەكی لەناو شڵێوە و باران كردووە. 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم