بەهۆی شەپۆلی چڕی بەفر، سەتان ئۆتۆمبێل لە پێچەکانى پیرمام، شەقڵاوە و سەفین گیریان خواردووە، هاتوچۆی سنوورەكە داوا لە هاووڵاتییان دەكەن نەچن بۆ ناو بەفر.
كەمێك لەمەوبەر، شوان نوعمان، کە هاووڵاتییەكە و ئێستە لای تونێلی پیرمام گیری خواردووە، بە "وشە"ی گوت، سەتان ئۆتۆمبێل لە بەردەم تونێلی پیرمام و لە پێچەکانى پیرمام گیریان خواردووە و رێگاكە داخراوە.
ڕوونیشی كردەوە، ئەو هاووڵاتییانەی گیریان خواردووە ئەوانە بوون كە لە بەیانییەوە هاتوونەتە ناو بەفر لەو سنوورە، بەڵام ئێستە خەڵكی تریش دێت و ئەگەر بەمشێوەیە بێت تەواوی ئەو هاووڵاتییانە ئەمشەو لەوێ دەمێننەوە.
هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، جیا لەوە لە تونێلی پیرمام رووداوێكی هاتوچۆ رووی داوە، ئەوەیش بە تەواوی رێگاكەی داخستووە و هەردوو سایدی چوون و هاتن داخراون.