نرخی قەل و قاز فڕی

:: AM:10:13:30/12/2025 ‌
بەهۆی هاتنی سەرما و زیادبوونی خواست لەسەری، ئەمڕۆ نرخی قەل و قاز زۆر بەرز بووەتەوە، فرۆشیارێكیش لە بازاڕی پەلەوەرفرۆشان دەڵێت، خەڵك بۆ رۆژی ئەم هەینییە دەیكڕن.

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی كانوونی یەكەم، حاجی یوسف خۆشناو كە یەكێكە لە فرۆشیارانی پەلەوەر لە بازاڕی پەلەوەرفرۆشانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی قەل و قاز گران بووە، هۆكاری گرانبوونەكەشی هاووڵاتی خۆیەتی.

زیاتر گوتی، پێشتر نرخی كیلۆی قاز 10 هەزار دینار و نرخی قەلیش 14 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی كیلۆی قاز 14 هەزار دینار و قەلیش بە 20 هەزار دینارە.

لەبارەی هۆكاری گرانبوونی دەڵێت، هاووڵاتییەكی زۆر پێیان وایە دەبێت لە سەرمادا یەكێك لەو پەلەوەرانە بخوات، بەتایبەت بۆ ئەم هەینییە، مووچەش هاتووە، ئیتر وایكردووە خواست زۆر بێت.

روونی كردووە، تەنیا هاووڵاتی كڕیار نییە، بەڵكو ئەمڕۆ چێشتخانەكانیش خواستیان زیاتر بووە، بۆ نموونە چێشتخانە هەبوو ڕۆژانە 10 قازی داوا دەكرد، بۆ ئەمڕۆ دوای 25 قازی كردبوو.



وشە - رامیار جەواد