قایمقامییەتی چەمچەماڵ بڵاوی كردەوە، بەفەرمی فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوو و بڕیار درا، بە لێخۆشبوون لە سەرجەم خوێندكارانی پارالێڵی سنووری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگە و زانكۆكان (دیپلۆم و بەكالۆریۆس و ماستەر و دیپلۆمی باڵا و دكتۆرا).
ئەمڕۆ سێشەم 30ـی كانوونی یەكەم، قایمقامییەتی چەمچەماڵ بڵاوی كردەوە، بەفەرمی و بەفەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیار درا، بە لێخۆشبوون لە سەرجەم خوێندكارانی پارالێڵی سنووری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگە و زانكۆكان(دیپلۆم و بەكالۆریۆس و ماستەر و دیپلۆمی باڵا و دكتۆرا).
دەشڵێت، پێویستە قوتابی پشتگیریی ئەنجوومەنی گەڕەك (موختار) بهێنێت بۆ دیوانی قایمقامییەتی چەمچەماڵ، بۆ ئەوەی نووسراو بۆ پەیمانگە و زانكۆكەی بكرێت بەمەبەستی لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنەكەی.
دوای ئەوەی لە نۆی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ لافاو لە سنووری چەمچەماڵ رووی دا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی دا، ئەوەیش بۆ بارسووككردنی هاووڵاتییانی ئەو سنوورە بوو.