مەسروور بارزانی بۆ فەرهاد ئەترووشی: لە بەغدا داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکە

:: PM:08:27:30/12/2025 ‌
سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و داوای لێ کرد، هاوتەریب لەگەڵ خزمەتکردنی عێراق، بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستانیش بکات.

ئەمڕۆ سێشەم 30ی کانوونی یەکەم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەرهاد ئەترووشی کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە پەیامەکەدا سەرۆکی حكوومەت هیوای خواستووە ناوبراو بە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمان، بتوانێت خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات.

مەسروور بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ فەرهاد ئەترووشی دووپاتی کردووەتەوە "هیوادارم لە هەمانکاتدا، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن".


وشە - پۆڵا مەحموود