سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیامی جیاوازدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و هیوای پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان و ڕێزگرتن لە سیستمی فیدراڵی دەخوازێت.
ئەمڕۆ سێشەم 30ی کانوونی یەکەم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی هەیبەت حەلبووسی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە پەیامەکەدا مەسروور بارزانی هیوای خواستووە ئەندامانی خولی ئەمجارە لە ئاست خواستی خەڵکدا بن و ڕای گەیاندووە، ئومێدەوارین ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەزگایەکی گرنگی یاسادانان، ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵدا بگێڕێت.
هاوکات سەرۆکی حكوومەت لە پەیامێکی تردا پیرۆزبایی لە عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
مەسروور بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ جێگری یەکەم نووسیویەتی، ئومێدەوارین دەستەی سەرۆکایەتی ڕۆڵی گرنگی خۆیان لە دەرکردنی پڕۆژەیاساکان لە خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکاندا ببینن، لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستمی فیدراڵی".