سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا ستایشی ڕۆڵی د. شاخەوان عەبدوڵا دەکات و ڕای دەگەیەنێت، کشانەوەی ناوبراو لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتیدا بووە.
ئەمشەو سێشەم 30ی کانوونی یەکەم، سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، پێزانینی زۆری بۆ د. شاخەوان عەبدوڵا هەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە کاری پەرلەمانی و حزبیدا ڕۆڵێکی کارا و ماندووبوونێکی زۆری بینیوە.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەدا دەڵێت، دەستخۆشیی لێ دەکەم کە ئەرک و کارەکانی بە ڕۆحێکی نیشتمانپەروەرانە ئەنجام داوە، هەمیشە بە باشی پابەندی ڕێکارەکان و دیسپلینی حزبی بووە و جێگەی متمانە بووە.
سەبارەت بە پرسی پۆستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆک بارزانی ڕوونی کردووەتەوە، بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و پارتی وای دەخواست کە دکتۆر شاخەوان لە پڕۆسەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی بکشێنێتەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی دووپاتی کردووەتەوە، دڵنیام د. شاخەوان ڕۆڵەیەکی ئازا و شایستەی ئەو میلەتەیە، لە هەر شوێنێک و هەر پلەیەکدا بێت، کوڕی پارتییە و ئەرک و کاری خۆی بە باشترین شێوە