89 ملیار دیناری گەندەڵی و دزی بۆ خەزێنەی عێراق گەڕێندرایەوە

:: AM:11:16:31/12/2025 ‌
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕای دەگەیەنێت، دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە لە دۆسیەیەكی گەندەڵیدا توانیویەتی زیاتر لە  بڕی 89 ملیار و 195 ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە خەزێنەی گشتی وڵات. 

ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی كانوونی یەكەم، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە دەستپاكی و سپیكردنەوەی پارە و دۆسیەكانی تاوانی ئابووری، توانیویەتی بڕی 89 ملیار و 195 ملیۆن و  330 هەزار و 861 دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.

ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەو پارانە لەلایەن دەستەی تانەدان وەرگیراوەتەوە، كە بۆ پێداچونەوە بە تانەدان لە بڕیارەكانی كۆمیسیۆنی پێوەندییەكان و ڕاگەیاندن پێكهێنراوە.

ئەوە لە كاتێكەپ ێشبینی دەكرێت گەندەڵییەكان لە عێراق سەرووی چەندام ملیاری دۆلار بێت و تا ئێستە گەڕاندنەوەی چەند ملیار دینارێك نەبووتە هۆكاری دروستكردنی متمانە لە نێوان هاووڵاتییانی عێراق و حكوومەت.



وشە - رامیار جەواد