بەپێی پێشبینییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو شەپۆڵێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی كانوونی یەكەم، لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، كەشی ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفربارین روو لە بەشێك لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات، كە تا سبەی كاریگەرییەكەی بەردەوام دەبێت، هەروەها لە سبەی پێنجشەم پلەكانی گەرمان كەمێك بەرز دەبنەوە.
باس لەوەشكراوە، لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفربارین روو لە بەشێك لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسور، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی زیادبوونی كاریگەری شەپۆڵەكە ئەگەری نمەبارانیش دەبێت بە تێكەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیاكان.