مەرجەكانی هەر كاندیدێك بۆ سەرۆك كۆماری چییە؟

:: PM:12:43:31/12/2025 ‌
لە ئێستەدا لە عێراق ئامادەكاری دەكرێت لە ساڵی نوێ‌ سەرۆككۆماری عێراق هەڵبژێردرێت، چەند مەرجێك هەیە پێویستە كەسی كاندید هەیبێت.

بەپێی یاسا مەرجەكانی كاندید بوون بۆ سەرۆككۆمار بەگوێرەی یاسای خۆپاڵاوتنی سەرۆككۆمار ژمارە هەشتی ساڵی 2012 ئەمانە:

1-لە عێراق لە دایك بوبێت و باوك و دایكی عێراقی بن
2-شایستەیی( ئەهلیە)ی تەواوی هەبێت و / 40 ساڵ/ـی تەواو بێت
3-ناو و ناوبانگی باش بێت ودەست پاك و دادپەروەر و دڵسۆز بێت بۆ وڵات
4-دەبێت ئاستی خویندەواری لانی كەم بروانامەی زانكۆیی بەكالۆریۆسی لە زانكۆیەكی دانپیانراو بەدەست هێنابێت
5-نابێت بە تاوانێكی لەكەداركردن سزا درابێت
6-نابێت  رێكارەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری بیگرێتەوە



وشە - رامیار جەواد