سەرۆک مەسعوود بارزانی، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەم 31ی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X)، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و سەرجەم خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
سەرۆک بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە، ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت.