مەسروور بارزانی: هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و بەختەوەری بۆ کوردستان و جیهان دەخوازم

:: PM:04:58:31/12/2025 ‌
سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە زمانی ئینگلیزی، پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە کوردستانییان و خەڵکی عێراق و جیهان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەم 31ی کانوونی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X) پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا مەسروور بارزانی نووسیویەتی، ساڵی نوێ لە تەواوی کوردستانییان، خەڵکی عێراق و هەموو کەسێک لە سەرانسەری جیهان پیرۆز بێت.

سەرۆکی حكوومەت لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە، هیوادارم ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و بەختەوەری بێت بۆ هەمووان".


وشە - پۆڵا مەحموود