کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، بەهۆی بەفربارین و خراپیی کەشوهەوا لە دیوی تورکیا، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان بۆ ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.
ئەمشەو چوارشەم، 31ی کانوونی یەکەمی 2025، ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە ئاگادارییەکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە، بەهۆی دۆخی نالەباری کەشوهەوا و بارینی بەفر لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا، بەشێک لە شەقام و ڕێگەکان داخراون.
لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا هاتووە "چوونی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری و بارهەڵگرەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا لە دەروازەی خابوور (دیوی تورکیا)، بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە".