لەسەر دەستی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و لە كابینە و حكومڕانیدا كە بووە بە پاڵەوانی شۆڕشی ئاوەدانی و سەتان پڕۆژەی رێگاوبان و بەندا و پۆند و كشتوكاڵی و لە دەیان سێكتەری تر پڕۆژەی كردەوە، چاوەڕوان دەكرێت 2026 بەرهەمی چەندان پڕۆژەی تر بچنێتەوە و پڕۆژەی نوێش بخاتە كارەوە.
بەپێی زانیاریی و بەدواداچوونی "وشە" لە ساڵی 2026 جووتسایدی هەولێر – گۆمەسپان كە خەونی سەتان ساڵەی خەڵك بوو بە تەواوی دەكرێتەوە.
هەروەها جووتسایدی هەولێر – كۆیە دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان كە ئێستە بە چڕی كاری تێدا دەكرێت. لە بواری رێگەوباندا سەتان شەقامی تر تەواو دەكرێن.
ستراتیجییەتی مەسروور بارزانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی كوردستانە، بۆیە وەك بەڵێنی داوە بەبێ جیاوازی خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات.