كەشناسی دەڵێ، شەوی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بەفرباریوە و پێبینیش دەكات كە شەپۆلێكی نوێی باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات.
بە گوێرەی پێشبینی، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان تاڕادەیەك جێگیر دەبێت، سبەینێ هەینی ئەگەری هەیە لەناوچە شاخاوییەكان بەفر و باران ببارێت و شەپۆلێكی نوێی بارانبارینیش ڕوو لەهەرێمی كوردستان بكات، بەو هۆیەوە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و لەناوشارەكان كۆتایی بەبەستەڵەك و شەختە دێت كە دەبێتە یەكەم شەپۆلی دەریای سپی لەساڵی نوێداو دەبێتە هۆی بارانبارینی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاوازەكاندا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێ، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و كاریگەریی شەپۆلی بەفربارین بەردەوامدەبێت لەسەر ناوچەكانی سنووری پارێزگای دهۆك، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مێرگەسور، ئامێدی، سنووری ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر لەناوچەكانی تریش باران دەبارێت.