دوای كۆتای هاتنی ئاهەنگەكان شارەوانی بازاری هەولێریان خاوێن كردەوە

:: AM:11:11:01/01/2026 ‌
دوای 10 رۆژ ئاهەنگ و خۆشی هاونیشتمانیان و خەڵكی بیانی لەبەردەم قەڵا، ئەمشەو كۆتا شەوی قەرەباڵخییەكەی ناو بازار بوو، لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا ژینگە پارێزەران بازاریان خاوێن كردەوە.

10 رۆژ بوو رێگە لە چوونی ئەتۆمبێل بۆناو بازاری هەولێر گیرابوو، لەم 10 رۆژەدا چوار دەوری قەڵا رازێنرابووەوە و رۆژانە بەهەزاران كەس سەردانیان دەكرد.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا تیمەكانی ژینگەپارێزی تەواوی بازارەكەیان خاوێن كردەوە و رێگە بەرووی ئۆتۆمبێلدا كرایەوە.

شەوی رابردوو بە هەزاران هاوڵاتی خەریكی ئاهەنگگێڕان و پێشوازی بوون لە ساڵی نوێ، هەموو قەرەباڵخییەكیش پاشماوەیەكی زۆر بەدوای خۆیدا دینێت و كاری ژینگەپارێزان زەحمەت دەكات، بەڵام تواوی بازارەكەیان خاوێن كردەوە.



وشە - سۆران عەزیز