تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن بەردەوامن لە كاركردن بۆ راماڵینی بەفر و پاككردنەوەی رێگاكان لە سنوورەكە، بەتایبەت رێگای سەیرانبەن كە تیمەكان لەئەركدا دەبن، ئەوەش بەهۆی فراوانی و سەختی رێگا و هەڵكەوتە جوگرافییەكەیەوە.
لەماوەی شەپۆلی بەفر بارینەكەدا، رێگای زیاتر لە 50 گوندی سنوورەكە پاككرایەوە، هاوكات بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی و قایمقایەت و لایەنە پێوەندیدارەكان رێگا سەرەكییەكانی سنوری پێنجوێن-سلێمانی پاككرایەوەو ژمارەیەك هاووڵاتییش رزگار كران.