مەكتەبی سیاسی پارتی كۆ دەبێتەوە و پۆستی سەرۆك كۆمار و چەند پرسێكی تر تاوتوێ دەكەن.
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، مەكتەبی سیاسیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك، كۆ دەبێتەوە.
سەرچاوەكە بە كەنالَی كوردستان24ی گوتووە، كۆبوونەوەكە پێش نیوەڕۆی شەمووی داهاتوو، سێی كانوونی دووەم، لە پیرمام بەڕێوە دەچێت.
پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستانو پێكهێنانی حكوومەتی نوێی فیدراڵ و پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ دەكرێت.
ئەمە یەكەمین كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان.