باران 300 كانی تەقاندووە

:: AM:09:51:03/01/2026 ‌
باران و بەفر ئەمساڵ وای كردووە زیاتر لە 300 كانی بتەقێت و دووبارە ئاوی تێدا بێت، شارەزایەكی كەشناسیش دەڵێت، لە بەهاردا ئەنجامی ئەو بەفر و باران دەردەكەوێت.

ئەمڕۆ شەموو سێی كانوونی دووەم، رێبوار پیرانی مامۆستای زانكۆ لە توركیا كە پسپۆڕییەكەی كەشناسییە بۆ "وشە" دەڵێت، ئەنجامی ئەو بەفر و بارانە لە سەرەتای وەرزی بەهاردا دەردەكەوێت.

زیاتر گوتی، بەفر و بارانی ئەمساڵ زووتر دەستی پێ‌ كرد و توانیشی قەرەبووی ئەو دوو ساڵە وشكەساڵییە بكاتەوە، هەروەها هێشتا زووە دەرئەنجامەكەی لەسەر ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی دەركەوێت.

باسی لەوەیش كرد، تا ئێستە ئەوەی تۆمار كراوە زیاتر لە 300 كانی تەقاندووە كە لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی کەم بارانییەوە وشک ببوون.

لە هەفتەی رابردوو شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەوە لە هەندێك شوێن دوو مەتر بەفر باریوە.



وشە - رامیار جەواد