سبەی بۆ بانكەكان پشووە

:: PM:12:26:03/01/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان لە ئاگادارییەكی رای دەگەیەنێت، سبەی پشووی بانكەكانە، جگە لە سوودمەندانی هەژماری من كەس سەردانی نەكات.

ئەمڕۆ شەموو سێی كانوونی دووەم، لە ئاگادارییەكی بەرێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان هاتووە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەكەین، سبەی یەكشەم پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكوومییەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
  
ئاماژە بەوەشكراوە، بۆیە دەرگای بانكەكان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من كە دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی بانكییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بە مەبەستی ڕێكخستنی هاوسەنگی كۆتایی ساڵی دارایی 2025.



وشە - رامیار جەواد