بەهۆی شەختە و سەرما سبەی ئەتوانن پەروەردەكان بیكەن پشوو

:: PM:03:07:03/01/2026 ‌
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بڵاوی كردەوە، بۆ سبەی بەهۆی سەرما پەروەردەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكەی ئیداری شارەكەیان دەتوانن بیكەن پشوو.

ئەمڕۆ شەموو سێی كانوونی دووەم، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بڵاوی كردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بۆ كردنە پشوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم مەبەستە وەكو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەكاران و قوتابیان، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا ڕاسپێردراون بە ڕاوێژ لە گەڵ قایمقامی قەزاكەیان كەوا دەستكراوەن لە بڕیاردان بۆ ئەوەی بكرێتە پشوو یاخود نا بەپێی شوێنی جوگرافیا و ڕەوشی كەشوهەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە لە سنوورەكەیان.

روونكراوەتەوە، سەبارەت بەو مامۆستا و قوتابیانەی هاتوچۆ دەكەن لە قەزایەك بۆ قەزایەكی تر لە ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ دەتوانن دەوام نەكەن و هیچ و ڕێكارێكی یاسای و كارگێڕیان لەگەل ناگیرێتە بەر.



وشە - رامیار جەواد