دەیان ئامێری تری ATM دادەنرێن

:: AM:10:41:04/01/2026 ‌
بەهۆی كەمیی ئامێرەكانی ATM لە بەشێكی شار و شارۆچكەكان، بە نووسراوی فەرمی داوای زیادكردنی ئەو ئامێرانە لە بانكەكان كراوە.

ئەمڕۆ یەكشەم چواری كانوونی دووەم، بەكر بایز قایمقامی پشدەر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەرانی سنووری قەزای پشدەر، مووچەكانیان لە بانكەوە گواسترایەوە بۆ سەر پڕۆژەی (هەژماری من)، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە تا ئێستە تەنیا دوو  ATMی چالاكی بانكی RT و ئەهلی عێراقی لە تەواوی سنووری قەزای پشدەر كار دەكەن، بۆیە ئەوەیش كەمە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمی داوامان كردووە كە ئامێری ATM زیاد بكرێت، بۆیە قایمقامییەتی قەزای پشدەر هەموو فەرمانبەران دڵنیا دەكاتەوە كە لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت تا چارەسەركردنی كێشەكە.

هاوكات سەرچاوەیەك بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەو كێشەیە لە چەند بانكێك هەیە و ئامێرەكانی ATM یان كەمە و قسەمان لەگەڵیان كردووە، بڕیاریان داوە لە ئەمڕۆوە كار لەسەر زیادكردنی ئامێرەكان بكەن بەپێی‌ ئەو شوێنەی بۆیان دیاری دەكرێت، ئامێری نوێ‌ دابنێن.

وەرگرتنی مووچە لە رێگەی ئامێرەكانی ATM كارئاسانیی زۆری بۆ فەرمانبەران كردووە، تا ئێستە زیاتر لە یەك ملیۆن فەرمانبەر تۆمار كراون و 630 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی ئامێرەكانی ATM مووچە وەردەگرن.


وشە - رامیار جەواد