زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان بڵاو كرایەوە

:: PM:04:36:04/01/2026 ‌
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان زانیاریی نوێی بڵاو كردەوە. 

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، تا ئێستە نزیكەی 135 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیكەی 700 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم دابەش كراوە.

هەروەها باس لەوەیش كراوە، 42%ی هاووڵاتییانی هەولێر، 99%ی ئیدارەی هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 103%ی خەڵكی سلێمانی نەوتیان وەرگرتووە. هاوكات ئاماژە بە خەڵكی هەڵەبجەیش كراوە کە 98%ی خەڵكی نەوتیان وەرگرتووە و دهۆك 41% نەوتیان وەرگرتووە. 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم