مەلا بەختیار كەسایەتیی سیاسیی كورد و كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لە حاڵەتێكدا لە كاندیدی دەكشێتەوە، ئەگەر پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكبكەون.
مەلا بەختیار لە پەیامەكەدا رای گەیاندووە، ئەگەر پارتی و یەكێتی لەسەر تەنیا كاندیدێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ڕێكبكەون، من دەكشێمەوە، ئەگەر ڕێكیش نەكەون، من دەتوانم ببم بە كاندیدی هاوبەشیان لە عێراقدا.
"كاندیدبوونم بۆ ئەوەیە، بتوانم ببمە بەشێك لە چارەسەركردنی كێشەكانی پارتی و یەكێتی و دۆستەكانی هەردوولا، ئەگەر ئەوان، لەسەر یەكێك لەم كاندیدانەی دیارییان كردوون، ڕێكبكەون، من دەكشێمەوە" مەلا بەختیار وا دەڵێ.
هەروەك دووپات دەكاتەوە، ئەگەر پارتی و یەكێتی رێكنەكەون، بەندە دەتوانم ببمە مایەی كاندیدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی، هەروەها پشتیوانەكانیان لە عێراق.